نەوتی عێراق دەگاتە بەرزترین ئاست
:09:28    16.03.2014
خەڵك- ئامەد حەسەن

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ئۆپێك رایدەگەیەنێت، بەرهەمی نەوتی عێراق لەمانگی شووباتی رابردوودا گەیشتۆتە سێ‌ ملیۆن‌و 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

بەپێی راپۆرتی مانگانەی ئۆپێك كە سایتی هەواڵی بزنزدای ئابووری بڵاویكردۆتەوە، ئامادەن بۆ پشتیوانیكردن بۆ دابینكردنی بڕی نەوتی خاوی پێویستی پێشبینیكراو بۆ بازاڕەكانی جیهان لەمساڵدا، دوای بووژانەوەی ئابووری جیهانی‌و زیادبوونی بەكارهێنانی نەوت.

هاوكات راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق كە بەدووەم وڵاتی رێكخراوەكە دادەنرێت، دەتوانێت زۆرترین بڕی پێویستی نەوت دابین بكات، ئەمەش لەساڵی 1980ەوە بۆ یەكەمجارە.

ئۆپێك بەرپرسە لەدابینكردنی 40%ی پێویستی نەوتی جیهان‌و ئەندامەكانی بریتین لە12 وڵات، كە 29 ملیۆن‌و 700 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە لەمساڵدا دابیندەكەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەتێكڕای 100 هەزار بەرمیل بەراورد بەمانگی رابردوو لەم مانگەدا بەرهەم زیادیكردووە.

ئۆپێك ئاماژە بەوەشدەكات، ئابووری جیهان باشبوونێكی لەسەرخۆ بەخۆیەوە دەبینێت لەمساڵدا لەگەڵ گەشەكردن‌و زیادبوونی داواكاری لەسەر نەوت.


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...