| ئێران لە دووهەفتەدا 15 كەسی لە سێدارە داوە |
| 14:19:00 29/12/2012 |
76 جار خوێندراوەتەوە |
|
ئاژانسی هەواڵی فیران تیوزی نزیك لە پەكەكە بڵاوی كردەوە, لە ماوەی دووهەفتەدا 15 كەس لە شارە كوردییەكانی ئێراندا لە سێدارە دراون. بە پێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە پێنج كەسی تر سزای لە سێدارە دانیان بۆ دەرچووە و چاوەرێ جێبەجێكردنی دەكەن.
فیرات نیوز ئاماژەی بەوە كردووە بەشێك لە سێدارەدراوەكان بەهۆی بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەرەوە سزا دراون و بەشێكە دیكەشیان لە سەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.
حكومەتی ئێران ساڵانە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بە تۆمەتەجیاوازەكانی (سیاسی, مادەی هۆشبەر, كێشەی كۆمەڵایەتی) لە سێدارە دەدات ئەمەش نارەزاییەكی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لێكەوتۆتەوە. |
|